بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ڕێبەری هاوردە و هه‌نارده. لە ڕێگەی ئەم ڕێبەرەوە دەتوانن شتومەک و خزمەتگوزارییە پێویستەکانتان بدۆزنەوە یان پەیوەندی بکەن بە ڕێکلامدەرەکەوە.ڕێبەری هاوردە و هه‌نارده ئێران-عێراق و هەرێمی کوردستان. هاورده کردن | هه‌نارده کردن

ڕێبه‌ری هاورده و هه‌نارده

ئێران – عێراق و هه‌رێمی کوردستان

یاسا و مەرجەکان

یاسا و مەرجەکانی تۆمارکردنی ڕێکلام و بەکارهێنانی خزمەتگوزاری‌یەکانی ماڵپەڕ

تۆمارکرددنی ئەم ڕێکلامانەی لای خوارەوە لە ماڵپەڕی " بەکارهێنانی هاوردە و ناردەکردنی ئێران – عیراق و هەرێمی کوردستان www.iran-iraq.net " دا ڕێگەپێدراو نییە.

- هەموو جۆرە ڕێکلامێکی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی یان ئایینی ( وەک هەڵبژاردن – مەکۆکان – پرسە و سەرەخۆشی و ...) کە ڕەهەندێکی بازرگانیی پێوە نییە.

- پڕۆگرامی تێپەڕاندنی بەربەستی ئینتەرنێت یان کڕینی ئەکاونتی VPN

- دامەزراندنی سەتەلایت یان ئینتەرنێتی سەتەلایتی وەک : DVB و starsat

- پڕۆگرام یان فێرکاری‌یەکانی hack – crack و یان شکاندنی کێلوون

- فرۆشتنی پڕۆگرام و کتێبگەلێک کە مۆڵەتی یاسایی‌یان بۆ وەرنەگیراوە (copyright )

- فرۆشتنی نامیلکەی وانە بە بێ ڕێگەپێدانی نووسەرەکانی

- ڕێکلامی تۆڕە هیرەمی - Network Marketing یان بابەتگەلێکی وەک بوون بە مرۆڤی پارەدار و بابەتی پەیوەندی‌دار بەوەوە.

- هەموو جۆرە پێشبڕکێ یان تیروپشک (بە خەڵات بێ یان بێ خەڵات)

- فرۆشتنی پڕۆتێئین و تەواوکەرە وەرزشی‌یەکان

- هەموو جۆرە ڕێکلامێکی پەیوەندی‌دار بە جگەرە یاان وازلێهێنانی ماددە هۆشبەرەکان

- فرۆشتنی ئامێری دۆزینەوەی کانزا یان کەل‌وپەرە پەیوەندی‌دارەکان پێیەوە.

- هەموو جۆرە ڕێکلامێکی پەیوەندیدار بە دۆزینەوەی هاوسەری دڵخواز، ڕاوێژکاریی بنەماڵە یان ماڵپەڕە دڵداردۆزەرەکان

- کرێ، فرۆشتن یان پێناساندنی ماڵپەڕی VHS,CD,VCD,DVD پڕکراو لە فلیم و گۆرانی

- هەموو جۆرە ڕێکلامێکی پەیوەندیدار بە لیزینگەوە ( جگە لە نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانی کۆمپانیا حکوومی‌یەکان بە ئاڕاستەکردنی مۆڵەتەوە)

- ئاڕاستەکردنی پسووڵە و پسووڵەی پێشوەخت بۆ گرتنی وام، سڕینەوەی بەشی دڵنیایی خاوەن‌کار و شتی لەو بابەتە.

- ڕێکلامە پەیوەندیدارەکان بە گرین‌کارتەوە

- کڕین و فرۆشتنی وەسڵی حەجی تەمەتتوع

- کڕین و فرۆشتنی گورچیلە و ئەندامەکانی لەش

- داواکاریی وەرگرتنی پڕەپارەیەک بە هەر شێوە بۆ تۆمارکردنی ڕێکلام

- تۆمارکردنی ژمارەی حییساب لە دەقی ڕێکلامدا

- ئەو ڕێکلامانەی کە پێ‌دەچێت ساختەچێتی و فێڵیان تێدا بێت.

 

سەبارەت بە تۆمارکردنی ڕێکلامی دامەزراندنی فەرمانبەر، جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە پێویستن:

سەردێڕی ئیشی داواکراو

ناوی تەواوی کۆمپانیای دامەزرێنەر

ناونیشانی تێروتەسەڵی کۆمپانیا

ژمارەی تەلەفوون پێکڕای ناوی کەسایەتیی وڵادەرەوە

 

پێویستە هەموو یاسا و ڕێسا گشتییەکانی وڵاتی ئێران(وەک ئەمانەی لای خوارەوە) بۆ دانانی ڕێکلام ڕەچاوبکرێت.

ڕێکلامەکە نابێ ببێتە هۆی بێ‌ڕێزیکردن بە ئایینەکان، داب و نەریت، نەتەوە، زاراوە و شێوەزارە جیاوازەکان.

لە ڕێکلام‌کردن بۆ شمەک یان خزمەتگوزاری‌یەکی تایبەت‌ نابێت ناڕاستەوخۆ یان سوور ئاماژە بۆ شمەک یان خزمەتێکی دیکە بوونی هەبێت.

ڕێکلامەکە نابێت بەرهەمهێنانی ناوخۆ بێ‌بایەخ بدات لە قەڵەم.

کەڵکوەرگرتن لە ژن وەک ئامێر لە ڕێکلامەکەدا، لکاندنی وێنەی ڕوومەتی کەسێک یان وێنەی ئافرەتان و یانیش کەڵک وەرگرتن لە وێنەی منداڵان بۆ ناساندنی ئەو شمەک و خزمەتانەی کە پەیوەندیی بە منداڵەوە نییە، ڕێگەپێدراو نییە.

هەڵەنووسی و هەڵەبێژی ڕێگەپێدراو نییە.

مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن لە ماڵپەڕ

بە قبووڵ‌کردنی مەرجەکانی لای خوارەوە و یاسا ڕاگەیەنراوەکان، دەتوانرێت خزمەتگوزارییەکانی ئەم ماڵپەڕە بەکاربهێنرێت. هەربۆیە کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم ماڵپەڕە یان ناونووسی لە ماڵپەڕدا وەک قبووڵ کردنی یاسا و مەرجەکان دێتە هەژمار.

وێڕای ئەوەی کە لە ڕێگەپێدانی ڕێکلامەکان‌دا ئەوپەڕی سەرنج و وردبینی ڕەچاو دەکرێت بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەڵێنی یان بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بە ڕێکلامە تۆمارکراوەکانی نێو ئەم ماڵپەڕە لە ئەستۆی ئێمە نابێت.

لە دوای پشتڕاست‌کردنەوەی ڕێکلام، وەرگێڕانی بە زمانەکانی دیکە و دانانی لە ماڵپەڕەکەدا، ئەرکی ڕێکلام‌کەرەوەیە کە هەموو جۆرە ناکۆکییەکی نێو وەرگێڕدراوی ڕێکلامەکە لەگەڵ ئەسڵەکەی‌دا بۆ ماوەی کەمتر لە 24کاژێر پێمان ڕابگەیەنێت. دەنا هیچ جۆرە بەڵێنی یان بەرپرسیارێتییەک لەلایەن ئێمەوە لەئەستۆ ناگیردرێت.

بەرپرسیارێتیی بەکارهێنانی ماڵپەڕ و گەڕان لە ناویدا لە ئەستۆی خۆتە و بەڵێنی و بەرپرسیارێتی لەهەمبەر خەسارە ڕاستەوخۆ، هەڵکەوت، ناڕاستەوخۆ و تاوانبارییەکانی بە هۆی بەردەست‌بوون و بەکارهێنانی ماڵپەڕ لەلایەن تۆوە، ئێمە ناگرێتەوە.

ڕێکلامەکانی نێو ماڵپەڕەکە، لەلایەن کەسایەتی و کۆمپانیاگەلێکەوە تۆماردەکرێن کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی مرۆیی و یاسایی‌یان بەم ماڵپەڕەوە نییە.

ماڵپەڕەکە بۆ پپیشاندانی ڕێکلامەکان چ وەک ئاسایی بێ یان تایبەت، گرێبەست یان بەڵێننامەیەک لەگەڵ ڕێکلامدەرەکاندا واژۆ ناکرێت. بابەتە تۆمارکراوەکانی نێو ڕێکلامەکە لەوانەیە لەلایەن ڕێکلامدەرەکانەوە بەردەوام بگۆڕدرێت یان بەڕۆژ بکرێت. لەم بوارەدا هیچ جۆرە بەڵێنی یان بەرپرسیارێتییەک ناکەوێتە ئەستۆی ئێمەوە.

هەموو جۆرە بابەتێکی وەک ڕێکلام، وێنە، دەق و هتد کە بۆ ماڵپەڕەکە دەنێردرێت بە بەرپرسیارێتی ڕێکلامدەرەوە ناشاردراوە و بێ‌خاوەندارێتی دەدرێت لە قەڵەم و واتە بۆ بڵاوکردنەوە دەبێت.

هەموو جۆرە دەق، ڕێکلام یان وێنەگەلێک کە بۆ ئەم ماڵپەڕەکە دەنێردرێت، یان بەکارهێنەرە دروست‌بووەکان، هەرکاتێک کە وەک دژ بە یاسا، ڕێسا و باشێتی ناسرا، دەسڕدرێتەوە.

هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەک لە هەمبەر بابەت و چالاکییەکانی ئەو ماڵپەڕانەی کە لینکەکانیان لەم ماڵپەڕەدا بوونی هەیە لە ئەستۆی ئێمە نابێت.

یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ڕاڤە، شرۆڤە، ڕاپەڕاندن و کاریگەریی ئەم ڕێکەوتننامەیە دەکات.

یاسا و مەرجەکانی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە جارجارە بەڕۆژ دەکریتەوە، هەر بۆیە پێشنایر دەکرێت لەکاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕ‌دا ئەم خاڵانە بخویننەوە. 

 

ڕێبه‌ری هاورده و هه‌نارده ئێران – عێراق و هه‌رێمی کوردستان

هاورده کردن - هه‌نارده کردن - هاورده - هه‌نارده - هاورده و هه‌نارده