بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ڕێبەری هاوردە و هه‌نارده. لە ڕێگەی ئەم ڕێبەرەوە دەتوانن شتومەک و خزمەتگوزارییە پێویستەکانتان بدۆزنەوە یان پەیوەندی بکەن بە ڕێکلامدەرەکەوە.ڕێبەری هاوردە و هه‌نارده ئێران-عێراق و هەرێمی کوردستان. هاورده کردن | هه‌نارده کردن

ڕێبه‌ری هاورده و هه‌نارده

ئێران – عێراق و هه‌رێمی کوردستان

کۆمپانیای فەراسارینا

کۆمپانیای فەراسارینا

ڕێکلامی خۆڕایی
  •  email
  • email
  •    ئێران- تهران تهران
  • ئامرازەکانی ماشێن ، خزمەتگوزاریی پیشەسازی ئامرازەکانی ماشێن ، خزمەتگوزاریی پیشەسازی
  • 428 سەردان
  • ڕێکەوتی تۆمارکردنی ڕێکلام : ۱۳۹۴/۰۶/۰۶
  • دوایین بەڕۆژکردن : ۱۳۹۹/۱۲/۱۳
  • ئێران - تاران

کۆمپانیای فەراسارینا

ئەم کۆمپانیایە بەدوای چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردن و تەشەنەکردنی ڕۆژلەدوای‌ڕۆژی قڕان و وشکەساڵیدایە لە وڵاتی ئێراندا و دوابەدوای داواکاریی خەڵک بۆ ئاوی پاڵاوتەکراو لە شوێنە جیاجیاکانی وڵاتدا، سیاسەتی خۆی لە هەمبەر خزمەتکردن بە خەڵکی بەشەرەف و خۆڕاگری ئێران گۆڕاوە و لەم پێناوەدا دەستی داوەتە بەر ستراتیژیی گەڵاڵە، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئامێرەکانی پاڵاوتەکەرەوەی ئاوی پیشەسازی بۆ دابینکردنی ئاوی ڕۆژانەی خەڵکی خۆشەویست. ئەم کۆمپانیایە ئامادەیە تاکوو لە هەر ناوچەیەکی ئێراندا کە پێویستی بە وێستگەی ئاوی خواردن و ئاڕاستەکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە خەڵک هەیە دەور ببینێت و یاریدەرێک بێت بۆ دوەڵەتی خزمەتگوزار لە پێناوی یارمەتیدان بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاوی خواردن لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی ئێراندا.کۆمپانیای پێشەسازی فەراسارینا بریکاری ئامێری سەختی‌پاڵێوی مەگناتیسیی S2flow و ئاوپاڵێوە.  ئەم کۆمپانیایە لەبواری دروستکردن، هاوردەکردن، فرۆشتن و دامەزراندنی ئامێرە جۆراوجۆرەکانی پاڵاوتن و خوێ‌ڕەوێنەری ئاو بە شێوەی سیستەمەکانی R.O دا چالاکیی بەردەوامی هەبووە. ئەم ئامێرانە لە سیستەمەکانی پاڵاوتەکردنی ئاوی زەریا S.W، سیستەمەکانی دژەچڵک کەرەوە بە تیشکی سەروو مۆرU.V، سەختی‌‌پاڵێویی ئاو بۆ بەرگیری لە نیشتنی خرت‌وخاڵ لە مەخزەنەکان و بۆیلەرەکان و سیستەمەکانی گەرمادەر و سەرمادەر بە سەختی‌پاڵێوی مەگناتیسی و ئاڕاستەکردنی پامپەکانی دەرزیلێدانی ئەسید و مادە کیمیاییەکان و کارتریجە P.P ەکان کە لە بەشەکانی تەندروستی، نۆشین، پیشەسازی، خواردەمەنی، دەرمان، پترۆکیمیا، ئاژەڵداری، کشتوکاڵ، پەروەردەی مەل و گوڵخانەدا ئاڕاستە دەکرێت.

خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای فەراسارینا

دروستکردن، دامەزراندن، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی پاڵاوتەکردنی ئاو و ئاوخاوێنکەرەوە و خوێ‌ڕەوێنەرەوەی ئاوی سوێر و لێواوی سوێر. ئاڕاستەکردنی سەختی‌پاڵێوە مەگناتیسیە هەمیشەییە سرامیکییەکانی S2flow تایبەت بە سیستەمە سەرمادەر و گەرمادەرەکان. دروستکردن، دامەزراندن، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی ئاوخاوێنکەرەوە بە شێوەی R.O. سیستەمەکانی دیۆنایزەر و ئاو موقەتتەرکردن لە قەبارەی جۆراوجۆر لەلایەن کۆڵەکە ئانیۆنی و کاتیۆنییەکانەوە. ئاوی موقەتتەر دروستکردن لە قەبارە جۆراوجۆرەکان لەلایەن کۆڵەکە R.O دوو قۆناخییەکانەوە. سیستەمی ستریلیزاسیۆن و میکرۆب‌نەهێشتن بە تیشکی سەروومۆر U.V، پێشکەشکردنی مەمبەرانە پیشەسازییەکانی B.W لە قەبارە جۆراوجۆرەکان بە ماڕکی FILMTEC-CSM ، پێشکەشکردنی مەحفەزەگەلی لەژێر زەبر Pressure vessels. پێشکەشکردنی پامپە کۆلۆرلێدەرەکان و لێدانی ماددە کیمیاییەکان لە لیتر و زەبری جۆراوجۆردا. پێشکەشکردنی هەموو پاڵێوەرێکی میکرۆنی دیسکی ( لە قەبارە و دەفرایەتیی جۆراوجۆردا ).

سیستەمی ئێسمێزی پێچەوانه

ئێسمێزی پێچەوانه پڕۆسەیەکی فیزیاییە که دەتوانێ بە یارمەتیی کاژییەکی نیوە تراوا لە تواوەیەک توێنەرێکی کەم‌تازۆر پەتی بخوڵقێنێت. ئەم دیاردەیە دەتوانێت لە سەدا ٩٩ی تواوەی TDS و کۆئیدیی هەبوو لە تواوەکەدا بسڕێتەوە. ئەم تەکنۆلۆجیایە کەم‌وزۆر لە  هەر پیشەسازییەکدا کە پێویستیی بە جیاکردنەوەی ماددە تواوەکان هەبێت ( کە وەک دیارە ئاو توێنەرەکەیە ) بۆتە دیاردەیەکی گشتیگیر. زیاترین کەڵکی دیاردەی ( R.O ) لە دابینکردنی ئاوی پەتی‌دایە. ئێسمێزی پێچەوانه لە شێوە بنەڕەتییەکانی پاڵاوتەکردنی ئاوە کە لە بەرهەمهێنانی نیوەگەیەنەرەکان، ئامێرەکانی پزیشکی، پیشەسازیی دەرمان و هتد دا کەڵکی لێوەردەگیرێت. لە پڕۆسەی ( R.O ) داپامپێک و کاژییەکی نیوەتراوا بەکاردەهێنرێت. پۆمپەکە هێزی ڕەتێنەر دابین دەکات و کاژییە نیوە تراواکە دەمێنێتەوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاڕاستەی پشتی کاژی خەست ببێت کە لە سیستەمی ئاوی خەستکراودا لە گونجی ئاوەڕۆوە دەکریتە دەرەوە.

کەڵکەکانی تەکنۆلۆجیای R.O

لە کاری دابینکردنی ئاوی پیشەسازیدا لە بۆیلەرەکان، کووڵینگ تاوەرەکان و زۆربەی سیستەمە گەرمایی و هەڵمییەکان، لە دابینکردنی ئاو بۆ بەرخۆرە دەرمانی و بایۆلۆژییەکان، دابینکردنی ئاوی بەرخۆری پیشەسازیی نەوت و گاز، پترۆکیمیا و بەرهەمهێنانی وزە، خواردنیکردنی ئاوی سوێر و قورس لە خواردن و پیشەسازی، دابینکردنی ئاوی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی شمەکە جۆراوجۆرەکانی خواردەمەنی و شلەمەنی. پاڵاوتەکردنی کۆتایی ئاوەڕۆی پیشەسازی. دابینکردنی ئاوی پێویست لە بەرهەمهێنانی بۆیە، باتری و پیشەکانی ئالستیک و پالستیک، مەکیاج و تەندروستی، دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ سیستەمە مەدارکراوە و مەدار داخراوەکان و تەنوورە لکاندنییەکان.

قازانجەکانی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای R.O

گونجاوتربوون لە ڕوانینی ئابوورییەوە لەچاو شێوازەکانی پێشوو، تێچوونی وزەی کەمتر لەچاو شێوازە تەقتیرییەکان، تێنەپەڕینی باکتریاکان، ڤایرۆسەکان و ماددە تاهێنەکان ( pyrogenic ) لە مەمبەران. ئەگەری گەڕاندنەوەی ئاوی خەستی لێ‌بەرهەمهاتوو بۆ ژینگە یان کەڵکوەرگرتنەوە لە ئاوی ئامێرەکە، وێبوونی ستانداردی نێودەوڵەتی.

TEL :         00982177647683

00982177647670

Email :      info@farasarina.net 

Website :  www.farasarina.net